TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری جیددی دەدات " تکایە لە خەو هەستن "

سارا
Yazar
📅 04 Temmuz 2020 15:03

پەیامی کورد     ...    ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری جیددی دەدات " تکایە لە خەو هەستن "

 ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی جارێکی دیکە  داوای لە خەڵکی خیهان کرد کە ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر بە جیددی وەربگرن چوونکە جگە لەمە ژمارە و ئاماری تووشبووان و قوربانیان زۆر زیاتر دەبێت هۆشداری جیددییە " تکایە لە خەو هەستن "

بە پێی ڕاپۆرتێک  ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا لە ژێر ناوی " هەستنەوە ، ئامارەکانی درۆ ناکەن " داوای لە خەڵکی جیهان کرد کە بە جیددییەتی زیاترەوە تەماشای کۆرۆنا بکەن .

مایکڵ ڕاین بەرپرسی بەشی فریاکەوتن و دۆخی تایبەتی  ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە دانیشتنێکی میدیایی دا ڕایگەیاند : ئێستا کاتی ئەوەیە کە ووڵاتان تەماشای ژمارەی قوربانیان و مردووان و تووشبووانی کۆرۆنا بکەن . تکا لە ئێوە دەکەم ئەوەی کە ئامارەکان دەیڵێن بە جیددی وەری بگرن . خەڵکەکە دەبێ هۆشیار بێتەوە . ئامارەکان درۆ ناکەن .

 

 

Paylas: