Cîhan
بەپەلە ... لە بەیاننامەیەکدا گرووپی چەکاداری " جیش الظلم " تەقینەوەکەی سەر سوپای پاسدارانی لە ئەستۆ گرت
پەیامی کورد ... بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک گرووپی چەکداری " جەیش الظڵم " ، بە شێوەی فەرمی هێرشی سەر پاسی فەرمانبەرانی سوپای پاسدارانی لە سیستان و بەلوچستان لە ئەستۆ گرت.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە بڵاوکراوەیەکدا ، لە هێرشی تیرۆریستی تەکفیرییەکان بۆ سەر پاسێکی فەرمانبەرانی سوپای قودس و کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی قودس لە جادەی خاش_زاهدان لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ١٤ی فێبریوەری هەواڵی دا.
جێگای ئاماژەدانە لە هەمان حاڵدا، گرووپی جەیش الظلم بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.