TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە بەر خۆڕاگری شەڕڤانان هەولەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ تێپەڕبوون لە سنوورەکان نائاکام بووە

سارا
Yazar
📅 10 Ekim 2019 16:22

پەیامی کورد     ...    لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان تا ئەم ساتە وەختە تێپەڕبوونی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بۆ ناوی خاکی ڕژئاوا نائاکام بووە و شکستی هێناوە .

بە پێی ئەم هەواڵە لە دوێنێەوە لا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە تەواوی سنوورەکانی نێوان سووریا و تورکیا بەرەنگاری هێرشەکانی تورکیا بوونەتەوە و گرووپە تووندڕەوەکانی لە بن پاڵپشتی ئەوان دا نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکەن .

لە دوو ڕۆژی ڕابردووەەوە زیاتر لە ٩ هیزی ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی تووندڕەو کوژراو و ٢ تانکی ئەرتەشی تورکیاش لە ناو بردراوە .

هەروەها ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی بن کۆنترۆڵی ئەوان ناوچەکانی سڤیل بۆمباران و تۆپباران دەکەن .

تا ئەم کاتە بە پێی ئامارەکان ٩ کەس لەوانەش ٢ منداڵ لە هیرشەکانی تورکیادا شەهید بوون .

 

Paylas: