بەپەلە ... لافاو گەیشتە ئەهواز
پەیامی کورد ... میدیاکانی ئێران لە هاتنی لافاو بۆ سەر دەرگا سەرەکییەکانی چوونە ژوورەوەی شاری ئەهواز ، ناوەندی پارێزگای خووزستان هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرت و هەواڵەکانی ناوخۆی ئێران ، دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەهواز ، لە لای ئەندیمێشک بە ثێشڕەوی ئاوی ڕۆخانەی کەرخە ، ئێستا چووەتە ژێر ئاوەوە .
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرەڕای قسەکانی بەرپرسانی ناوچەکە لە دڵخۆشکردنی خەڵکەکە لە پتەوبوونی بەنئاوی کەرخە ، ژمارەیەک لە بەرپرسان لە ناتەوان بوون بەرامبەر ڕێژەی زۆر گەورە و پانتایی زیاد لە پێویستی دەرچوونی سێ بەندئاوی سەرەکی پارێزگاکە هۆشدارییان دابوو .
مۆحسێن مووسەوی زادە نوێنەری خووزستان لە شەورای باڵای پارێزگاکان دا بە جخت کردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە ١٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئەهواز لە مەترسی لافاودان ڕایگەیاند : " هێشتا هەڕەشە و مەترسییەکان بەردەوامن و ئاو هەروا ڕووی لە زیاد بوونە .
لە کاروون ، دێز و کەرخە هێشتا یاو بەرەو ئەهواز هەروا دێت و خەڵک و گرووپە خۆبەخشەکان ، شارەوانی ئەهواز ، کۆمپانیای نەوت و سوپا سەیل بەندەکانی شار بە هێز دەکەن ، بەڵام هەندێک جار جواوگۆ نییە و هێشتا شارەکە لە مەترسی گەورەدایە .
لە لایەکی دیکە مەحەمەد تەقی زادە ، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەیی خووزستان لە ووتووێژێکدا هۆشداری دا کە ئەگەر بێت دۆخە کۆنترۆڵ نەکرێت بە گرینگیدان بەوەی کە زۆربەی خوێندگاکان ڕووخاون و داگیر کراوون ڕاگەیاندنی کۆتایی ساڵی خوێندن کارێکی بەجێ نییە