TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لۆفیگارۆ ... عەرەبستان ئامادەی هێرش کردنە بۆ سەر ئێران ، ئێرانیش ئامادەی هێرش کردنە بۆ سەر ئەمریکا لە کەنداوی فارس

سارا
Yazar
📅 10 Mayıs 2019 21:46

پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەی فەڕەنسەوی لۆفیگارۆ لە بەرنامەی عەرەبستانی سەعوودی بۆ هێرش کردنە سەر ئێران هەواڵی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەڕەنسەوی لە مەقالەیەک بە نوسینی ژۆرژ مالبرۆنۆ لە ژێر ناوی " سێناریۆوەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران " نووسی : واشینتۆن نایەوێ لەگەڵ ئێران تووشی تێکهەڵچوون ببێت بەڵام خۆی ئامادە کردووە ، لە حاڵێکدا کە ڕیاز بەرنامەی هێرش بۆ سەر ئێرانی ئامادە کردووە .

ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی : لە سێ ساڵ پێش ئێستاوە تاکوو ئێستا ئێران و ئەمریکا لە حاڵی " نە شەڕ و نە ئاشتی نە " . بەڵام دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆخەکەی گۆڕیوە .

لەم مەقالەدا هاتووە : لە کاردانەوە بەم ئامادەکارییانە تاران بە زوویی دەرچوونێکی کەم و کورتی خۆی لە پەیمانی ئەتۆمی ڕاگەیاند ، لەم دۆخەدا بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازانی ئەمریکی لە ژێر ناوی هەبوونی " هەڕەشەیەکی جیددی " لە دژی ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق سەرەڕاست دەبێتەوە ، ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل لەمە زیاتر پێش چوونە و دەڵێن بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستیان گەیشتووە لە مووساد ، ئێران بەرنامەی هێرش کردنی بۆ سەر بەرژەوندییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس ڕێک خستووە .

Paylas: