بەپەلە ... لە ماوەی دوو ڕۆژدا بۆ دووهەم جار ئەردۆغان تووشی جەڵتە دەبێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا فرۆشتنی هەمو جۆرە پێداویستییەکی سەربازی فڕۆکەی" F-35" بەتورکیا ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵێک لە ئاژانسی ڕۆیتەرز کە لە دو سەرچاوەی نزیک لەبەرپرسانی ئەمریکا وەریگرتووە، بەرپرسانی ئەمریکا بەهاوتا تورکییەکانیان ووتوە چیتر ئەمریکا پێداویستی سەربازی فرۆکەی F-35) )یان پێ نافرۆشێت.
یەکەمین جارە ئەمریکا بڕیاری کۆنکرێتی لەدژی ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ دەردەکات بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی
فڕۆکەی( F-35) لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمریکییەوە دروستدەکرێت و بەپێی زانیارییەکان بریارەکە ناردنی کەرەستە ئامادەکراوەکانی ئێستاش دەگرێتەوە کە بریاروایە بەمزوانە بگەیەنرێتە دەستی تورکیا.
پاش هەرەسهێنانی پارتەکەی لەدوو گەورەترین پارێزگای تورکیا لەئەستەمبول و ئانکارا، ئەمە دووهەم هەواڵی ناخۆش و چاوەرواننەکراو بو کە درا بەگوێی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا.