TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە شاری حەلەب ٣ تەقینەوەی بە هێز ڕوویاندا

سارا
Yazar
📅 18 Temmuz 2018 19:24

ئەمڕۆ لە سووریا لە ناو شاری حەلەب لە هەرێمی شێخ نەجار ٣ تەقینەوەی بە هێز ڕوویاندا .

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە سووریا لە شاری حەلەب لە هەرێمی شێخ نەجار ٣ تەقینەوەی بەهێز ڕوویاندا و هەروەها ڕاگەیندراوە کە ٣ مووشەک لە ناوچەکە کەوتوەتە خوارەوە و هەر لە بەر ئەوە تەقینەوەکە درووست بووە .

 هەروەها بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی هەواڵ دەگوترێ  کە ئەو تەقینەوانە پاشماوەی هەندێ چەک و تەقەمەنی بوون کە لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە تەقێندراونەتەوە.

ئەو بۆمبانەی کە لە کاتی شەڕدا بە جێ ماون لە ڕێگای کۆنترۆڵەوە دەتەقێندرێنەوە و ئینهیدام دەکرێن .

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لە سەر تەقینەوەکەی حەلەب ڕانەگەیندراوە

Paylas: