TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە شارێکی ئێران لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ١٣٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئەو ووڵاتەوە کوژران

سارا
Yazar
📅 02 Aralık 2019 13:36

پەیامی کورد    ...     لە شارێکی ئێران لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ١٣٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئەو ووڵاتەوە کوژران

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە نیۆیۆرک تایمز ەوە ڕاگەێندرا لە ئاکامی سەرتاسەری ماوەی ٢ ڕۆژدا لە ماهشەهر ١٣٠ کوژراون .

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران " ئێرانی بە خراپترین نائارامییەکانی ٤٠ ساڵی ڕابردووی ڕژیمی ئێران ناو برد . بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە لانیکەم ١٨٠ کەس لە باقی شارەکانی دیکەی ئێران کوژراون .

نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا کە دوێنێ یەکشەممە بڵاوی کردەوە بە شێوەیەکی دیاریکراو ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکان و سەرکوتکارییە بەرفراوانەکانی هێزە ئەمنییەتی و ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ماهشەهر ، پارێزگای خووزستان کردووە . ئەم ڕۆژنامەیە توانیویەتی لەگەڵ ٦ کەس لە دانیشتوانی خۆجەیی شاری ماهشەهر ووتووێژ و قسە بکات .

سەرچاوەکانی خۆجەیی ڕایانگەیاندووە کە لە دوای گەیشتنی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ ناو شاری ماهشەهر ، ئەم هێزانە بێ هیچ پێدانی هۆشدارییەکی پێشوو لە شارۆچکەی چەمران ڕێگاکانیان بە سەر گرووپێک لە خۆپیشاندەران دا داخستووە و هەموویان دراونەتە بەر دەستڕێژی گوڵڵە و زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و تاکوو ١٠ ڕۆژ دواتریش کەس ئاگاداری ئەم ڕووداووە نەبووە و دواتر لە دوای گەڕانی بنەماڵەکانیان و هەستانەوەی بۆنی لاشەی مردووی خۆپیشاندەران زانیویانە کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەو ناوچەیە کوژراون .

Paylas: