بەلەمێک بە ٥٨ سەرنشینەوە لە توونس ژێر ئاو کەوت
پەیامی کورد... بەلەمێک بە ٥٨ سەرنشینەوە لە توونس ژێر ئاو کەوت
بەپێی سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە توونس، دوای نوقم بوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە نزیک کەناری سەفاقس لە باشووری ئەو وڵاتە، دەسەڵاتدارانی توونس ٤ تەرمیان لە ئاوەکە دەرهێنا و ٤٤ کۆچبەری نا یاساییان ڕزگار کرد و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی دەیان کۆچبەر کە بێسەروشوێنن.
سەرچاوەکە گوتی: ئەو بەلەمەی کە نزیکەی ٥٨ کۆچبەری هەڵگرتبوو لە نزیک کەناراوەکانی لوزەی پارێزگای سەفاقس نوقم بوو، کە لەلایەن پاسەوانانی دەریاییەوە دۆزراونەتەوە،
گوتیشی: هەموو کۆچبەران توونسین و خەڵکی پارێزگاکانی سەفاقسن (لە جیتوب و مەهدیە و منستیر (لە ڕۆژهەڵات) و ناوچەکانی دەورووبەرن.
سەرچاوەکە هۆکاری نقومبوونی بەلەمەکەی ئاشکرا نەکردووە، وەزارەتی ناوخۆی توونس لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٠ هەزار و ٦١٦ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە کە ١٠ هەزار و ٣٧١ پەنابەری بیانیی تێدا بووە کە زۆربەیان خەڵکی بیابانی ئەفریقا بوون