بەلەمێکی هەڵگری ١٣ کۆچبەر ژێر ئاو دەکەوێت و ٣ کەسیان بێ سەروشوێنن
پەیامی کورد ... بەلەمێکی هەڵگری ١٣ کۆچبەر ژێر ئاو دەکەوێت و ٣ کەسیان بێ سەروشوێنن
به‌له‌مێك به ١٣ كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ئیجه نزیك دوورگه‌ی لێسڤۆو به‌رامبه‌ر كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا ژێر ئاو كه‌وت، تا ئێستا ١٠ كۆچبه‌ر ڕزگار كراون و ٣ كۆچبه‌ری دیكه‌ش نادیارن.
پێگه‌ی پشتی نیووزی تایبه‌ت به كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌له‌مێك به ١٣ كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ره‌و دوورگه‌ی لێسڤۆسی یوونان به‌ڕێكه‌وت، به‌هۆكارێكی نادیار، به‌له‌مه‌كه له سنووری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا له‌كاركه‌وت و كۆچبه‌ره‌كان ژێر ئاوكهوتن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانیویانه ١٠ كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن، ٣ كۆچبه‌ری دیكه‌ش تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره"
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی هێزی ده‌ریاوانی یوونان رایگه‌یاندوه، دو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و هەلیكۆپته‌ر و كه‌شتیمان له شوێنی ڕوداوه‌كه‌ن و به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆ ٣ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه".
ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه، شوێنی ڕووداوه‌كه له باكووری دوورگه‌ی لێسڤۆس بوه له ئاوی یوونان، نزیك له سنووری ئاوی توركیا، بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی كۆچبه‌ره‌كان، هێزی ده‌ریاوانی توركیاش ئاگاداركرایه‌وه.