TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... پۆمپێئۆ : لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئەمریکا " ڕێبەری باڵای ئێران " بە بەرپرسیار دەزانین

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2019 12:59

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا هۆشداری جیددی دەداتە  ئێران

▪️ مایک پۆمپێئۆ ڕایگەیاند : لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار دەزانین.

▪️ مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٦ی مای لە کاتی سەفەری خۆی بۆ ئەورووپا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند  :  " ئێمە هەوڵی تێکدەرانەمان لە ئێرانییەکان دیتبوو و هەروەها ئەوە بەو واتایە دێت کە ئێمە ئێران لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆسەر ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانین".

▪️ مایک پۆمپێئۆ جەختی لەوە کردووەتەوە ئەگەر لە لایەن گرووپێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی یاخود میلیشیاکانی حیزبۆڵڵا هەر کارێک دژی ئێمە ئەنجام بدرێت ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار دەزانین. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەوەی پێناسەی کاری تێکدەرانە چییە ؟؟؟ ووتی " نامەوی بابەتەکە بکەمەوە کە چی لە خۆ دەگرێتەوە، بەڵام گومانتان نەبێ ئێمە هۆکاری باشمان هەیە بۆ ئەوەی بە ئێرانییەکان بڵێین لەبەرامبەر ئەو کارەی کە ئەگەری هەیە دژی ئێمە بیکەن بە چ شێوەیەک ووڵامتان دەدەینەوە".

Paylas: