بەپەلە ... مانگی ١١ مانگی نیوە گیان کردنی ئێران دەبێت
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دانیشتنی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سۆزی دا گەمارۆکانی دژی ئێران بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە هەروەها ڕایگەیاند لە مانگی نۆڤەمبەرەر گەمارۆکان لە دژی ئێران سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی تاران سەر لە نوێ زیندوو دەبێتەوە و دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی .
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ووتی : " لەمەوبە دوا ویلایەتە یەکگرتووەکان گەمارۆی وا جێبەجێ دەکات کە بەهێزترین گەمارۆکانە لە هەموو مێژوودا ، بۆ ئەوەی کە بە هەموو شێوەیەک بەرگری بکات لە چالاکییە شەڕەئەنگێزەکانی ئێران . هەر کەسێکی سەربەخۆ یا سەر بە هەر لایەنێک ئەم گەمارۆیانە پێشێل بکات ، بە شێوازێکی بەهێز و لەگەڵ پاشهاتی چاوەڕوان نەکراو ڕووبەڕوو ی دەبێتەوە.
٨ی مانگی مەی ترامپ رایگەیاند کە لە بەرجام دەردەچێت و نە تەنیا گەمارۆکانی پێشوو دەگەڕێنێتەوە بەڵکوو گەمارۆی نوێ لە دژی تاران جێبەجێ دەکات .
گەمارۆە نوێیەکانی سەر ئێران لە تیجارەتی نەوت دەبێت و لە مانگی نۆڤەمبەرەوە جێبەجێ دەکرێت و هەروەها واشینتۆن دەیەوێت هەندێ ڕێوشوێن لە دژی ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری ئێران دەکەن بگرێتە بەر و لە ئێستاوە هەوڵ دەدات پێش بە فڕۆشتنی نەوتی ئێران بگرێت .