TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 22 Mart 2019 23:05

پەیامی کورد  ...  ئەمریکا لە بەردەوامی فشارەکانی بۆ سەر ئێران ، ١٤ کەسی سەربەخۆ و ١٧ کۆمپانیای بە لیستی گەمارۆوەکانی خۆی زیاد کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسی پلە بالای دەوڵەتی ترامپ ڕایگەیاند : ئەمریکا چەندین کۆمپانیا و کەسانی کە لە ڕابردوودا بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هاوکارییان کردبوو بە لیستی گەمارۆوەکانی خۆی زیاد کرد و هەر بەم پێیە وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ١٤ کەسی سەربەخۆ و ١٧ کۆمپانیای ئێرانی بەم لیستە زیاد کرد .

هاوکات لەگەڵ بەیانیەکەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە ، لیستەی گەمارۆوە نوێیەکانی لە ڕیگای وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکاوە بڵاو کردەوە .

هەروەها ڕایگەیاند " گەمارۆوەکان بریتییە لە کارناسان و لێکۆلەران کە سەرقاڵی پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوون . ئێمە سەبارەت بە کەسانێک کە لە دەزگای نوێکاری و لێکۆلینەوە ی دەزگای بەرگری ئێران سەرقاڵی کارکردنن قسە دەکەین کە لە ژێر ناوی کورتکراوی SPND دەناسرێن . ئەوان تەکنۆلۆژیاکەیان پەرەپێدا و بە تایبەتی ئەوەی کە لە دەرەوەی ووڵات دا بە دەستیان هێنا .

Paylas: