TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوان هێزی ئاسمانی خۆی بە چەکی لەیزەری پڕ ووزەوە ئامادە دەکات

سارا
Yazar
📅 06 Ağustos 2019 13:15

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوان هێزی ئاسمانی خۆی بە چەکی لەیزەری پڕ ووزەوە ئامادە دەکات .

بە پێی ڕاگەێندراو و بەیاننامەی کۆمپانیای ڕایتۆن ، ئەم کۆمپانیایە دوو نموونە لە سیستەمی چەکی لەیزەری پڕ ووزەی بۆ هێزەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەم ووڵاتە دەستەبەر دەکات .

هەروەها هەر بە پێی ئەم بەیاننامەیە ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە کە ئەم چەکە بە هەبوونی ستوونگەلی نووری " کە بە هیچ شێوەیەک نابینرێت " بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئامنجی شەڕئەنگێزان بە کار دەهێنرێت .

Paylas: