TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئەمریکا بە فەرمی سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆری جیهانییەوە

سارا
Yazar
📅 06 Nisan 2019 16:32

پەیامی کورد  ...   دەولەتی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەیەوێ بە فەرمی سوپای پاسداران بخاتە لیستی دەزگا تیرۆریستییەکانی جیهانی خۆیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن ڕۆژنامەی وال ئێستریت ژۆرنال بە پشت بەستن بە بەرپرسانی دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە .

بە پێی ةووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە بە ئەگەری زۆر ئەم بڕیارە نوییەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە و ڕادەگەێندرێ .

سەرچاوەکانی وال ئیستریت ژۆرنال هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە ، لەو کەسانەی کە پشتیوانی و پاڵپشتی ئەم بابەتەیان کردووە مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا یە .

پێشتر دۆناڵد ترامپ کارپێکردنی گەمارۆوەکانی دژی ئێرانی لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ کردبووەوە .

مەتیۆ هۆ ، کارمنەندی پلە بەرزی سیاسەتی نێودەوڵەتی لە واشینتۆن کە پێشتر کارمەندی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بووە ، ڕایگەیاند : ئامانج لەوەی کە سوپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەخرێتەوە لیستی دەزگا تیرۆریستییەکانەوە ئەوەیە کە ئێران ناتوانێ هیچ جۆرە جموجووڵێکی سەربازی ئەنجام بدات

Paylas: