بەپەلە ... ئەمریکا ، بەریتانیا و ئیسرائیل ئامادەی شەڕ لەگەڵ ئێران دەبن
پەیامی کورد ... ئەمریکا ، بەریتانیا و ئیسرائیل ئامادەی شەڕ لەگەڵ ئێران دەبن .
فڕۆکەگەلی شکاری بۆمب هاوێژی ئەمریکی ، بەریتانیایی و ئیسرائیلی ، بە پێی نووسراوی " نێزاویسیمایا گازتا " ماوەیەک پێش ئێستا ڕاهێنانی هاوبەشی سەربازییان دەست پێکردووە تاکوو " ئۆپراسیۆن لە دۆخی شەڕدا " لە نێوان خۆیاندا هەماهەنگ بکەن .
ئەم ڕۆژنامەیە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی سەربازی ئیسرائیلی کە میدیاکانی ئەم ووڵاتە توانیویانە دەستیان پی بگات ، لە ئەنجامی فڕینی هاوبەشی فڕۆکەکانی " ئێف – ٣٥ " ی ئەمریکی ، بەریتانیایی و ئیسرائیلی لە بەرزاییەکانی سووریا و ئێراق دا هەواڵیان دا .
لە هەمان کاتدا ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی هەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی پێشگیرانە لە دژی ئەم ووڵاتەیان بە پێویست زانی .
ڕاهینانی هاوبەشی فڕۆکەکانی " ئێف – ٣٥ " ئەمریکی ، بەریتانیایی و ئیسرائیلی کە میدیاکانی تەل ئەڤیڤ ئاماژەیان پێداوە ، بە ڕواڵەت لە ڕاستای هەمان تێڕوانینە بەڵام بە ناوی شەڕ لە دژی تیرۆریسم و داعش لە سەر بەرزاییەکانی سووریا و عێراق دا ئەنجام دەدرێت .
بەرپرسانی سەربازی هەروەها ئاماژە دەکەن کە فڕۆکەگەلی شکاری " ئێف – ٣٥ " پەیوەستە بە کەل و پەلی ئێلێکترۆنی زۆر تایبەت کە هەر یەک لەوانەی لە بەر دەستی هەر ووڵاتێکدا دانابێ ئەوە بە ئاسانی لە ناوەڕۆکی ژۆنترۆڵی هاوبەش دا دادەنرێت .
هەروەها بۆیە کە شەش فەروەند فڕۆکەی شکاری " ئێف – ٣٥ ب " بەریتانی لە ڕۆژی ٢١ی مانگی مەی ٢٠١٩ گواسترایەوە بنکەی " عاکرۆتیری " لە قۆبرۆس و لە هەمان جێگادا لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا بەشدارییان پێکرد .
فڕۆکەگەلی ئەمریکی لە بنکەی " الزفرە " لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و فڕۆکەگەلی ئیسرائیل لە بنکەکانی خۆیان و لەوانەش بنکەی " نواتیم " لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشدا بەشداری دەکەن . "