بەپەلە ... ئەمریکا هەواڵی چاوپێکەوتنی مەکگورک و قاسم سلێمانی بە درۆ دەخاتەوە
ئەمریکا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی کە لە بڵاوکراوەکاندا سەبارەت بەوەی کە نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کاروباری ئەو کوتلانەی دژی گرووپی تیرۆریستی " داعش " لەگەڵ بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران " قاسم سلێمانی چاوپێکەوتنی هەبووە و لە سەر بابەتی عێراق ووتوووێژیان کردووە ، بە درۆ دەخاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕاگەیندراوێکی چارلز کوول ، نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نیشانگەری ئەمەیە .
کوول لەم ڕاگەێندراوەدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی دیپلۆماسی خۆی لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە دەڵێت : " باڵیۆزخانە ئاگاداری زانیارییە درۆیەکانی بڵاوکراوەکانە ، سەبارەت بەوەی کە نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا برێت مەکگۆورک و ژەنراڵی ئێرانی " قاسم سلێمانی " چاوپێکەوتنیان هەبووە و لە سەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق قسە و ووتوووێژیان کردووە . ئەم زانیاری و هەواڵانە درۆ بوونە ، چاوپێکەوتنی وا هیچ کاتێک ڕووینەداوە . "
ئەمریکا حەفتەی ڕابردوو ئێرانی بە تەقەکردن بە ڕووی باڵیۆزخانەی بەسڕەدا هەروەها هەوڵ بۆ هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا تاوانبار کردبوو . کۆشکی سپیش هەڕەشەی لە ئێران کرد لە سەر پاشهاتەکانی ئەم هەوڵە ئەگەر بێت و دیپلۆماتەکانی ئەمریکا یاخود باڵەخانە دیپلۆماسییەکانی ئەوان زەرەر و زیانی پێ بگات .
بە پێی هەواڵی بڵاوکراوەکانی ئێران ، پێشتر ڕۆژنامەی " الجریدە " ی کوەیتی لە ڕاپۆرتیکدا بە سەردێڕی " قاسم سلێمانی لەگەڵ مەکگورک بۆ وتوووێژی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق بە نهێنی چاوپێکەوتنیان هەبووە ، بە گەڕانەوە لە سەرچاوەیەک کە ڕایگەیاندبوو ئەم چاوپێکەوتنە لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بۆ دەستکەوتنی ڕێگەچارەیەک بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق و ڕاوەستاندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان لایەنەکان ، ئەنجام درا . هەروەها بە پێی نووسراوی " الجریدە " ئەم چاوپێکەوتنە لە سەر داوای لایەنی ئەمریکی ئەنجامدراوە .