TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران لە هەڕەشەی جیهانی ئاگادار بێت

سارا
Yazar
📅 24 Haziran 2018 15:18

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئێران لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئاگادار دەکاتەوە و هەڕەشەی بەگژداچوونەوەی جیهانی لێ دەکات.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ چاوپێككه‌وتنێكی دا له‌ رادیۆی ئەمەریکا دا گوتی: "ئەوە لە بەرژەوەندی تاران نابێت کە بەردەوامی بدات بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی".

پۆمپێئۆ گووتیشی:" ئەگەر ئێران هەر بەرەوام بێت لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبێت رووبەڕووی توڕەیی زۆری هەموو جیهان ببێتەوە".

وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا یەکێکە لە نەیارەکانی سیاسەته‌كانی ئێران و چەند جارێک هەڕەشەی لاوازکردنی سوپای ئێرانی لە ڕێگای سزا و ئابڵووقەی جیهانی کردووە، چوونکە پێیوایە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی بەکار هێناوە بۆ زیاتر بەرفروانکردنی هەژموونی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Paylas: