TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئەمریکا لە پەیمانی قەدەغەی درووست کردنی مووشەکی ئەتۆمی مەودا ناوەند دەردەچێت

سارا
Yazar
📅 02 Ağustos 2019 15:27

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا لە پەیمانی قەدەغەی درووست کردنی مووشەکی ئەتۆمی مەودا ناوەند دەردەچێت .

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی لە پەیمانی درووست کردنی دژ بە مووشەکگەلی ئەتۆمی جۆی مەودا ناوەند لەگەڵ ڕووسیا دەردەچێت .

ئەم پەیمانە لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان میخائیل گۆرباچۆف و ڕۆناڵد ڕەیگان ڕابەرانی هەر دوو ووڵاتی شەوروی و ئەمریکا واژوو کرا .

بە پێی ئەم پەیمانە درووست کردنی مووشەکگەلێک بە بۆردی نێوان ٢٠٠ تاکوو پێنج هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر قەدەغە کراوە .

لە مانگەکانی ڕابردوودا ناتۆ و ئەمریکا ڕووسیا یان تاوانبار کرد کە جۆرە مووشەکێکی بە توانمەندی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی و بە بۆردی زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر  بەرهەم هێناوە . ڕووسیاش ئەم قسانەی ڕەت کردەوە.

 

Paylas: