TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

سارا
Yazar
📅 01 Mayıs 2020 23:22

پەیامی کورد     ...     ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ل ەسەپاندنی گەمارۆی نوێ بۆ سەر چەند کەس و کۆمپانیای پەیوەدنیدار لەگەڵ ئێران دا هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماڵپەڕی فەرمی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ هەینی ١ی مەی ٢٠٢٠ گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاندووە کە چەند کەسایەتی و کۆمپانیایەکی بەرپرسیار ی سنوورداری خزمەتگوزاری کانزایی " طیف " لە عەممان بە ناوی " Taif Mining Services LLC " و هەروەها خاوەنەکەی لە خۆ دەگرێت . .

بە پێی ئەوی کە لە وێب سایتی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکادا هاتووە ، ئەمیر دیانەت فەرد خەڵکی ئێران - عێراق ی بە تاوانی پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستەی ڕەشی ئەم وەزارەتخانەیەدا داناوە .

لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا دیانەت بە هۆکاری " دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی دژ بە ئێران " کەوتە ژێر چاودێری ئەو ووڵاتەوە ، هەروەها بەرپرسانی ئەمریکایی دەیانەوێت ئەم تاجیرە بە بڕی ١٢ میلیۆن دۆلار سزا بدەن . واشینتۆن ڕایگەیاندووە کە دیانەت لە قاچاخ کردنی ئامادەکاری و دەستەبەر کردنی چەک و مووشەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە .

لە ئاکامدا ئەم گەمارۆیانە ، هەموو سەروەت و دارییەکانی دیانەت و کۆمپانیایەکەی ئەو  دەستی بە سەردا دەگیرێت و کەسانی حەقیقی و  یاسایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوکرای کردنی ئەم کەسانە قەدەغە دەکرێن .

 

Paylas: