TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... کۆڵۆنێل کاگینز ، ووتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی دەستی لە کار کشاندەوە

سارا
Yazar
📅 05 Eylül 2020 18:14

پەیامی کورد     ...    کۆڵۆنێل کاگینز ، ووتەبێژی هیزەکانی هاوپەیمانی دەستی لە کار کشاندەوە

ووتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەو ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە داعش رایگەیاند، لە عێراق و سووریا بەردەوام پشتیوانی هێزە ناوخۆییەکان بوون بۆ تێکشکاندنی داعش و بەردەوامیش دەبن، هاوکات ناوبراو کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی خۆی وەک ووتەبێژی هاوپەیمانییەتییەکە راگەیاند.

كۆڵۆنێڵ مایڵز كاگینز ، ووتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەمیانەی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان هاوکاری سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD لە سوریان بوون بۆ ئەوەی کۆتایی بە رۆڵی داعش بهێنرێت و لەئێستاشدا پشتیوانی لە ئاسایشی باکووری سووریا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەئێستادا کارکردنە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD و هێزەکانی عێراق بۆ دۆزینەوەی سەرکردەکانی داعش و بەئامانج گرتنیان.

كۆڵۆنێڵ مایڵز كاژینز باسی لەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە وەک وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەو ڕوووبەڕووبوونەوە دژ بە داعش کۆتایی بە ئەرکەکەی هێناوە.

Paylas: