TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ناسنامەی پووتین لە ئەرشیفی دەزگای زانیاری ئاڵمانیا دۆزرایەوە

سارا
Yazar
📅 11 Aralık 2018 21:58

پەیامی کورد ...  لە شوێنی ئەرشیفەکانی وەزارەتی ئەمنییەتی دەوڵەتی ئاڵمانیای شەرقی " شتایزی " کارتێکی ناسنامەیی بە ناوی سەرۆککۆماری ڕووسیا " ڤلادێمیر پووتین یان دۆزیوەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بیلد لەمبارەوە هەواڵیدا .

ئەم ڕۆژنامەیە دەنووسێ کە هاتاکوو کۆتاییەکانی سەرۆککۆماری دیموکراتی ئاڵمانیا ، پووتین کارمەندی " شتایزی " بووە . کارتی ناسنامەی لە ئەرشیفی بەشی " کارمەندان و دۆسیەی خوێندن " دیتراوە . ئەم کارتە لە ٣١ی دێسەمبەری ١٩٨٥ دا پێدراوە و بۆ دەورەی سێ مانگ تاکۆتایی ساڵی ١٩٨٩ نوێ کراوەتەوە . جێگای ئاماژەیە کە لەم دۆسیەیەدا واژووی پووتینی ش لە سەری دەبیندرێت .

بەرپرسی بەشی سەر بە ئەرشیفەکانی شتایزی ڕایگەیاند کە کارتی ناسنامەیی ، ڕێگەی چوونە ژوورەوە بۆ شوێنی شتایزی بە پووتینی دەدا .

دەزگای زانیاری و ئێستێخباراتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەوڵە لە ڕۆژنامەی ئاڵمانی بیڵد دا هیچ شتێکی نەدرکاندووە و ووتەبێژی هەواڵی ئەم دەزگایە ڕایگەیاند : " ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان لەمبارەوە نییە . "

Paylas: