بەپەلە ... ناتانیاهوو سوپاسی " دۆناڵد ترامپ " دەکات
پەیامی کورد ... دەستخۆشی ئیسرائیل لە ترامپ سەبارەت بە حۆکمڕانی فەرمی ووڵاتەکەی لە بەرزاییەکانی جەولان
ترامپ دەڵێ ئیتر وەختی ئەوە هاتووە تاکوو حاکمییەتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جەولان بە فەرمی بناسێنرێت ئیسرائیل یش لەم قسانەی ترامپ پێشوازی دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆککۆماری ئیسرائیل ، لە تویتەری تایبەتی خۆی لە سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان دەستخۆشی کرد ، لە بەر ئەوەی کە ترامپ لە تویتەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ئیتر وەختی ئەوە هاتووە تاکوو حاکمییەتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جەولان بە فەرمی بناسێنرێت.
ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ دا داواکاری بە فەرمی ناساندنی مافی حۆکمڕانی خۆی لە سەر بەرزاییەکانی جەولانە .
ناتانیاهوو لە تویتەکەی خۆیدا نووسی : " لە کاتێک کە ئێران بە دوای بەهرەمەند بوون بوو لە سووریا وەکوو بنکەیەک بۆ لە ناو بردنی ئیسرائیل ، سەرۆککۆمار ترامپ لەگەڵ بە فەرمی ناساندنی حۆکمڕانی ئیسرائیل ی لە بەرزاییەکانی جەولان خستە بەر باس ، لە ئێوە سوپاسگوزارم سەرۆککۆمار ترامپ " .!!!
جێگای ئاماژەیە ، بەرزاییەکانی جەولان یەکێک لە ناوچەکانی هەستیاری سەربازییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . ئەم ناوچەیە تەنیا ٧٠ کیلۆمەتر لە شاری دیمەشق دوورە و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٦ە وە لە دوای شەڕ ی ٦ ڕۆژە لەگەڵ سووریا داواکاری حۆکمڕانی لەم ناوچەیەیە .