بەپەلە ... ڕاگەێندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
پەیامی کورد ... بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە پێی فەرمانی وەزارەتی دەرەوەی وولاتەکەی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەم ڕاگەێندراوە بەرپرسانی ئەمریکا فەرمانیان دا بەشێکی گەورە لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بەغدا و کونسووڵخانەی ئەم ووڵاتە لە " هەولێر " کە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسیارییەتی زۆر گرینگ دا نین عێراق بە جێ بهێڵن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ڕاگەیندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە دەوترێ پێدانی ڤیزە لەم باڵیۆزخانەیە و هەروەها کونسوولگەری دا ڕادەوەستێت .
لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە بەرپرسانی ئەمریکا ئیمکانیاتی زۆر کەمیان بۆ پێدانی خزمەتگوزاری بەپەلە و گرینگ بۆ شاروەندەکانی خۆی لە عێراق دا هەیە .
هەواڵنێری ئاسۆشەیتێدپرێس جەختی کردەوە بڕیارێکی لەم شێوەیە لەگەڵ ئاڵۆزییە بەرفراوانەکانی ئەم دواییە لە پەیوەندی ئەمریکا و ئێران گیراوەتە بەر .
هەفتەی ڕابردوو لە واشینتۆن ڕایانگەیاند مەترسی زۆر جیددی لە لایەن ئێرانەوە بۆ ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەدی دەکەن .