Cîhan
بەپەلە ... پێنتاگۆن لە چەند ڕوژی داهاتوودا نهێنی مەترسیدار لە سەر ئێران بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن ڕایگەیاند بەم زووانە بەڵگەیەک لە هەڕەشە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پێنتاگۆن ڕایگەیاند بەم زووانە بەڵگەیەک لە هەڕەشەتیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخاتە ڕوو و بڵاوی دەکاتەوە .
لە ڕاپۆرتێکدا کە بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە دەلێ لەوانەیە ئەم بەڵگانە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاە بکرێتەوە .
بلۆمبێرگ لە هەواڵێکدا لە سەر ئەساسی قسەی چوار گەورە بەرپرسی بەرگری ئەمریکا ، بڵاەی کردووەتەوە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ، پێنتاگۆن لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ بەشی هەواڵگری و زانیاری دەیەوێت هەندێک دیمەن دەربارەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێڕان کە زۆر نهێنین بڵاو بکاتەوە .
هەروەها لەم هەواڵە دا ڕاگەێندراوە کە ئەم دیمەنانە پەیوەستە بە دوو کەشتی مەدەنی کە مووشەک دەگوازێتەوە .