TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... پێنتاگۆن یەکەیەکی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دەفرە فڕیوەکان پێکدەهێنێت

سارا
Yazar
📅 15 Ağustos 2020 13:59

پەیامی کورد     ...     پێنتاگۆن یەکەیەکی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دەفرە فڕیوەکان پێکدەهێنێت .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا یەکەیەکی نوێی درووست کردووە کە ئەرکی ئەم یەکەیە لێکۆڵینەوە دەربارەی دەفرە فڕیوەکان ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ەوە لە مانگەکانی ڕابردوودا فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئەمریکی بارەها بینەری تێپەڕبوونی خێرای کەل و پەلی فڕیو و پەلەوەری و نەناسراو بوونە کە وێنەکانی شی لە کەناڵ گەلی جیاوازدا بڵاوکراوەتەوە . ئێستا پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە یەکەگەلێکی تایبەتی درووست کردووە تاکوو دەربارەی ئەم وێنانە لێکۆڵینەوە بکەن .

ئەم یەکە نوێیە کە لە لایەن دەیڤید نۆرکۆئیست جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکاوە ڕابەرایەتی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەناسێنرێت . ئەرکی ئەم نیهادە نوێیە ، ڕاستی تاقیکردنەوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەربارەی ئەو کەل و پەلانەیە کە هێزگەلی ئاسمانی و دەریایی ئەمریکا بە سەدان جار ئەوانیان لە بۆشایی ئاسمان دا ڕەسەد کردووە و بینیوە .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە نیگەرانی فڕینی ئەم کەلە و پەلە نەناسانەیە لە سەر بنکە سەربازییەکانی خۆی دا . پێنتاگۆن پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ یش دەربارەی دەفرە فڕیوەکان لێکۆڵینەوەی ئەنجام داوە کە ئەم بەرنامەیە لە ساڵی ٢٠١٢ دا کۆتایی پێهاتبوو .

Paylas: