TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر عەرەبستان بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی هەژمار کرد

سارا
Yazar
📅 16 Eylül 2019 18:10

پەیامی کورد    ...    وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر عەرەبستان بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی هەژمار کرد .

دۆمینیک ڕاب وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان پێشێلکردنی ناعادیلانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە .

دۆمینیک ڕان ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە پێشێلکرادنی ئاشکاری یاساکانی نێودەوڵەتییە و بەریتانیا بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ عەرەبستانە .

ڕاب هەروەها لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە : ئەم هێرش لە دژی عەرەبستانی سەعوودی و دامەزاروە نەوتییەکانی زۆر جیددییە و پاشهاتی زۆر جیددی شی بە دواوە دەبێت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت و مەوادی سەرەتایی ئەم بەرهەمەدا .

ئەم هەوڵە هەوڵێکی زۆر مەترسیدار بووە و ئێمە دەبێ کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی زۆر جیددی و یەکپارچەمان لە بەرامبەر ئەم جووڵە ترسناکەدا هەبێت کە وا دیارە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە ئەنجام دراوە

Paylas: