TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... وەزیری هەواڵگری ئێران ... ئەگەر خامنەیی ئیزن بدات لەگەڵ ئەمریکا دانووستان دەکەین

سارا
Yazar
📅 05 Temmuz 2019 19:23

پەیامی کورد    ...    وەزیری هەواڵگری ئێران ...  ئەگەری خامنەیی ئیزن بدات لەگەڵ ئەمریکا دانووستان دەکەین .

وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئێران ڕایگەیاند : ئەگەر ڕابەری باڵای ئێران ئیزن بدات لەگەڵ ئەمریکا دانووستان دەکرێت .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیاری لە ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ناوخۆی ڕژیمی ئێران لە زاری وەزیری هەواڵگری ئێران ڕایگەیاند : ئەگەر دۆناڵد ترامپ ی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، گەمارۆوەکان ڕابگرێت ئەوە لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکەن . 

مەحموود عەلەوی وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئێران هەروەها دەڵێ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ئێستا دەزانێ کە گەمارۆوەکانی سەر ئێران بە پێچەوانەئەو شتەی کە بیری لێدەکردەوە هیچ جۆرە کاریگەریەکی لە سەر ئێمە نییە و سوودیشی بۆ ئەو وولاتە نییە و خەڵکی ئێمەش لە پێشتر یەکگرتووتر بووە . ئێستاش ئەگەری ڕابەری باڵای ئێران خامنەیی ئیزن بداتی لەگەڵ ئەمریکا دانووستان بکەین ئەم کارە جێبەجێ دەکرێت هەرچەندە ئێران لە ژێر گوشار و گەمارۆدا دانووستان ناکات .

جێگای ئاماژەدانە ئەم قسانەی وەزیری هەواڵگری لە کاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە شێوەی فەرمی پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی ناوەکی ووڵاتەکەی راگەیاند و ووتی ئێران تا هەر ڕادەیەک کە بە پێویستی بزانێت پێتاندنی یۆرانیۆمی ووڵاتەکەی زیاد دەکات .

Paylas: