Cîhan
بەپەلە ... ڕووسیا هێرشێکی لە ناکاوی کردە سەر هێزەکانی سوپای قودس و ١١ کەسیش لە دەزگای هەواڵگری قودس دەست بەسەرن
پەیامی کورد ... ڕووسیا هێرشیکی لە ناکاوی کردە سەر هیزەکانی سوپای قودس لە ناو خاکی سووریا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە زاری سەرچاوەکانی هەوالی ناوخۆیی لە سووریا ڕایانگەیاند دوێنی شەممە لە ئۆپراسیۆنێکی نهێنی و زیرەکانەی ڕووسیا لە شاری تەرتووس هێرشێکی قورسی کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای قودسی سەر بە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناو خاکی ئەو ووڵاتەدا .
ئەم کەسانە بە پیی زانیارییەکان خەریکی سیخوڕی کردن لە مۆڵکەیەکی ڕووسی لە حۆمەیمیم لە نزیک تەرتووس بوونە .
هێزەکانی دەزگای هەواڵگری سەر بە سوپای قودس خۆیان لە قوتابخانەیەک لە تەرتووس ، حەشار دابوو کە لە لایەن هێزەکانی ووڵاتی ڕووسیاوە دەست بە سەر کران