بەپەلە ... کۆریای باشوور کڕینی نەوتی ئێرانی ڕاگرت
كۆریای باشوور له ئه‌نجامی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا، گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ئێرانه‌وه ڕاده‌گرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز هه‌واڵێكی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، بەهۆی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا له مانگی ته‌مووزەوە كۆریای باشوور به ته‌واوه‌تی كۆتایی به گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ئێرانه‌وه ده‌هێنێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سه‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن له ئێرانه‌وه، كۆریای باشوور له مانگی ته‌مووزه‌وه چیتر نەوت لە ئێران وەرناگرێت.
هاوکات سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندیداری ئێران به‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن بۆ ووڵاتانی ئاسیایی، ڕایانگه‌یاند “گوشار له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كۆریای باكوور هه‌یه بۆ ڕاگرتنی كڕینی نه‌وت له ئێران. كۆریای باشوور له ته‌مووزه‌وه گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ئێرانه‌وه ئه‌نجام نادات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسیایی كه په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێرانه‌وه هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان پلانیان هه‌یه تا مانگی ئه‌یلول نه‌وت له ئێرانه‌وه بگوازنه‌وه.
دوای كشانه‌وه‌ی له رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێته‌وه و داوای له هاوپه‌یمانانی كردبوو له تشرینی دووه‌مه‌وه كۆتایی به بازرگانییه‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران بهێنن. كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له گفتوگۆدابوو بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته چوارچێوه‌ی لێبووردنی كڕینی نه‌وت له ئێران.
لە کاتێکدا کە كۆریای باشوور، چین و ژاپۆن له ناو ئه‌و وڵاتانه‌دان كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وت له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كه‌ن.