TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئێران لە ناو خاکی خۆی بە ١٠ مووشەکی کرووز هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆی عەرەبستان

سارا
Yazar
📅 16 Eylül 2019 13:42

پەیامی کورد    ...   ئێران لە ناو خاکی خۆی بە ١٠ مووشەکی کرووز هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆی عەرەبستان .

بە ووتەی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕژیمی ئێران تاوانبار کراوە بەوەی کە هێرشی سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆی عەرەبستانی لە ناو خاکی خۆی و لە ڕێگەی ١٠ مووشەکی کرووزەوە ئەنجام داوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ووترابوو کە ئەم هێرشانە لە ڕێگای هاوپەیمانە نیابەتییەکانی ئەو ڕژیمەوە و لە دەرەوەی خاکی ئەو ووڵاتە ئەنجام دراوە

لە ئەگەری بە فەرمی ناساندنی ئەم هەواڵە ، پاشهاتی زۆر قورس و مەترسیداری بۆ ئێران بە دواوە دەبێت.

 

Paylas: