TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئێران گرینگترین بژاردەکانی خۆی بۆ تۆڵە سەندنەوە لە ئەمریکا ڕاگەیاند کە گرینگترینیان هێرش بۆ سەر هەولێرە

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2020 17:22

پەیامی کورد    ...    ئێران گرینگترین بژاردەکانی خۆی بۆ تۆڵە سەندنەوە لە ئەمریکا ڕاگەیاند .

بە پێی ئەم هەواڵە ئەو بژاردانەی کە ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوە بە کاریان دەهینێت بەم شێوەیەی خوارە ڕاگەێندراوە .

چالاک کردنەوەی ئەو هیزانە و چەک و چۆڵ لە ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵات و ئەمریکای لاتین 

بە ئامانج گرتنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و کەنداوی فارس لەوانەش : قەتەر ، بەحرەین ، ئیمارات ، کووەیت و ... 

هێرش کردن بۆ سەر ٥٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراق و کونسووڵگەری ئەمریکا لە ناو شاری " هەولێر : "

هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە هەموو ناوچەکە 

بەکارهێنانی زەڕاتخانەی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ گورز لێدان لە دامەزراوە نەوتییەکانی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا 

هێرش کردن بۆ سەر تانکەرە نەوتییەکان ، کێڵانی مین و تەقەمەنی لە تەنگەی هۆرمۆز و داخستنی هێنان و ڕاگواستنی نەوت 

گورزی ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیل ، عەرەبستان و ئیمارات 

هێرشی حێزبۆڵلای لۆبنان بۆ سەر ووڵاتانی یەکگرتووی ئەمریکا لە ناوچەکە 

دەست بە سەرکردن و گرۆگان گرتنی کەسانی ئەمریکی لە ناوچەکە 

و هەروەها چەندین بژاردەیەکی دیکە 

 

Paylas: