Cîhan
بەپەلە ... کرێکارێکی ٤٥ ساڵ لە بەر ڕەتکردنەوەی داواکەی لە لایەن شارەوانی تاران ەوە خۆی سووتاند
بە پێی هەواڵەکان ، بەیانی ئەمڕۆ ، سێ شەممە ٤ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە ناوچەی ٢ی شارەوانی شاری تاران ، پیاوێکی ٤٥ ساڵان لەگەڵ ژن و منداڵەکەی لە بەرامبەر بینای شارەوانی تاران بە شێوەی خۆسووتاندن دەستیان دایە خۆکۆژی کە بە هاتنی لەسەر وەختی شارۆمەندان ، ژن و مندالەکە لە بڵێسەی ئاگر ڕزگار کران ، بەڵام باوکی بنەماڵەکە خۆی ئاگردا .
بە پێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئەم ڕووداوە لە بەرامبەر چاوی شارەوانیی ناوچەی ٢ی تاراندا ڕوویداوە کە ئەو بە بێ گرینگیدان شوێنەکەی بەجێ هێشتووە ، بە پێی ووتەی کەسانی ئاگادار ، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە بە هۆی پێدانی پارەیەک بووە کە ئەم کەسە بۆ گۆڕینی بەکارهێنانی دووکانەکەی خستوویەتە حسابی شارەوانییەوە ، بەڵام شارەوانی داواکارییەکەی ڕەتکردۆتەوە .
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە باروودۆخی جەستەیی ئەم کرێکارە بڵاونەکراوەتەوە .