TR KU SO
FB X
Cîhan

بیلارووس/ سەرکردەیەکی ئۆپۆزێسیۆن سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 07 Temmuz 2021 00:14

پەیامی کورد … بیلارووس/ سەرکردەیەکی ئۆپۆزێسیۆن سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

دادگەیەکی بیلارووس، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢١، سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بە ١٤ ساڵ بەندکردن سزادا. 

 

ڤیکتۆر باباریکۆی تەمەن ٥٧  ساڵ یەکێکە لە رەخنەگرە سەرسەختەکانی ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی وڵات. ئەمڕۆ لایەنگرەکانی لە تویتەری خۆیەوە رایانگەیاند، کە سزای ١٤ ساڵ بەندکردنی  بۆ دەرکراوە.

  

باباریکۆ کە پێشتر بازرگان بوو. مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییە مشتومڕهێنەکەی بیلارووس، دەستگیرکرا.

 

سەرکردەکەی ئۆپۆزیسیۆن پلانی وابوو خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بەربژێربکات و بە یەکێک لە رکابەرە هەرە بەهێزەکانی لۆکاشینکۆ کە ماوەی سێ دەیەیە لە دەسەڵاتدایە، دادەنرا. 

 

باباریکۆ بەوە تۆمەتبارکراوە کە لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی بانکی بێلگازپرۆمبانک، بەرتیلی وەرگرتووە و پارەی سپی کردووەتەوە. بەڵام سەرکردەکەی ئۆپۆزیسیۆن تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە

Paylas: