TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئۆرشەلیم گرینگترین دانیشتنی ئەمنییەتی ناوچەکە لەگەڵ ڕووسیا وئەمریکا پێکدێنێت

سارا
Yazar
📅 30 Mayıs 2019 17:01

پەیامی کورد   ...    ئۆرشەلیم لە پێشوازییەکی بێ وێنەی دانیشتنی ئەمنییەتی نێوان ئیسرائیل ، ڕووسیا و ئەمریکا دەبێت .

کۆشکی سپی دوینێ چوارشەممە ٢٩ی مەی ٢٠١٩ ڕایگەیاند کە ئۆرشەلیم لە مانگی داهاتوودا لە پێشوازی دانیشتنێکی بێ وێنەی سێ لایەنە لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئەمنییەتی سێ ووڵاتی ئیسرائیل ، ڕووسیا و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت .

جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان مائێر بێن شابات ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل و هەروەها نیکۆلای پێترۆشیف وەزیری ئەمنییەتی ڕووسیا لە ئۆرشەلیم بۆ ووتووێژ دەربارەی بابەتی ئەمنییەتی ناوچەکە و بە تایبەتی " ئێران " چاوپێکەوەتنیان دەبێت .

Paylas: