بەپەلە ... سەدر : هەرگیز لەگەڵ حکومەتێکدا نیم کە عێراقی نەبێت و دامەزراوەی ئێران بێت
ڕۆژنامەی عەرەبی " جەدیدی قەتەری " ، لە سەرچاوەیەكی نزیك لە موقتەدا سەدر بڵاویكردووهتهوه، سەدر بەھیچ شێوەیەك ئامادە نییە ھاوپەیمانی لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێكبھێنێت و ڕایگهیاندووه، ئۆپۆزسیۆنبوونی "زۆر پێ باشترە" لە ھاوپەیمانێتی لەگەڵ مالیكی.
موقتەدا سەدر، رێبهری ڕهوتی سهدر و هاوپهیمانی سائیروون، ئۆپۆزسیۆن بوون بە باشتر دەزانێت لەوەی ھاوپەیمانی لەگەڵ نووری مالیكیدا بكات.
سەدر دووپاتیشی كردووهتهوه، ھەرگیز لەگەڵ پێكھێنانی حكوومەتێك نابێت كە عێراقی نەبێت و لەلایەن ئێرانەوە دابمەزرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەكەی نزیك لە سەدر، سائیروون، نەسڕی عهبادی، وەتەنییەی ئهیاد عهلاوی و بەشێك لە سوننەكان ڕێككەوتوون، بەڵام بەھۆی ئەوەی كورد خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە، بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ پێكھێنانی حكوومەت درووست ببێت.