TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... سەنەدێکی نهێنی مانەوەی ئەمریکییەکان بۆ ماوەی ٢٠ تاکوو ٢٨ ساڵ ئاشکرا دەکات

سارا
Yazar
📅 14 Ağustos 2020 20:29

پەیامی کورد     ...    سەنەدێکی نهێنی مانەوەی ئەمریکییەکان بۆ ماوەی ٢٠ تاکوو ٢٨ ساڵ ئاشکرا دەکات .

حەسەن شاکر یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ هەینی ئاماژە بە هەبوونی سەنەد و دۆسیەیەکی نهێنی و مەحرەمانە دەکات کە ئیزنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ماوەی ٢٠ تاکوو ٢٨ ساڵ دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک شاکر هەروەها دەڵێ : بەردەوامیدان بە مانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق کارێکی قەبووڵ نەکراوە و یاسای پەسەند کراوی پەرلەمان لە بەرامبەر بەم مانەوەیە کارێکی ڕوون و هەمیشەیی و ناگۆڕدرێت .

ئەو هەروەها ووتی : ئێمە قەبووڵمان کردووە کە دەرچوونی ئەم هێزانە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ بێت کە لە ساڵی داهاتووەوە ٢٠٢١ دەست پیدەکات .

ئەم نوێنەرەی هاوپەیمانییەی فەتح ڕایگەیاند : بەڵام لێرەدا بابەتێکی گرینگ هەیە کە لەمدواییانە ئاشکرا بووە کە هەمان ووتووێژە سەرەتاییەکانە کە لە نێوان بەغدا و واشینتۆن دا ئەنجام دراوە و بووەتە ڕێکەوتنێکی نائاشکرا و بەردەوام لە سەنەدێکدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەنجامدراوە کە ئیمکانیەتی مانەوەی هیزەکانی ئەمریکی لە عێراق ٢٠ تاکوو ٢٨ ساڵ دەستەبەر دەکات 

ئەو هەروەها جەخت دەکاتەوە کە هێشتا سەنەدەکەی بە دەست نەهێناوە و دەوڵەت لە بابەتی ئەم سەنەدە ئاگادارە . بەڵام ئەگەر بسەلمێندرێت کە ئەم سەنەدە ڕاستە ئەوە کاردانەویەکی بەرفراوانی خەڵکی لە عێراق بەدواوە دەبێت لەبەر ئەوەی کە مانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە تەواوی ڕەت دەکرێتەوە .

Paylas: