TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئێرانی بە تاوانباری هێرشەکەی سەر ئارامکۆ ناو برد

سارا
Yazar
📅 23 Eylül 2019 15:37

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئێرانی بە تاوانباری هێرشەکەی سەر ئارامکۆ ناو برد .

بۆریس جۆنسۆن ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاتژمێرێک پێش ئێستا لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە هاوڕای ئەو بوون لە کاتی ڕۆیشتن بەرەو نیۆیۆرک ڕایگەیاند : ووڵاتەکەی بەم ئامانجە گەیشتوون کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیاری هێرش کردن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستانی سەعوودیییە .

ئەو هەروەها لە هاوڕایەتی بەریتانیا بۆ هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆ ووڵام دانەوەی بەم هێرشە هەواڵیدا و ڕایگەیاند : ئەم ووڵامە بە جەختەوە دەتوانێ ووڵامێکی سەربازی بێت .

بۆریس جۆنسۆن لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە هەوڵ دەدات ببێتە پردێک لە نێوان ئەمریکا و ئەورووپا بە ئامانجی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا .

 

Paylas: