Cîhan
بەپەلە ... کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە یوونان
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە حکوومەتی یوونان .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بەرپرسانی کۆشکی سپی لە پەیامێکدا هۆشدارییان دایە حکوومەتی یوونان و ڕایانگەیاند : نەوتکێشە ئازاد کراوەکەی ئێران نیازی گواستنەوەی نەوتی بە ڕێگای نایاسایی هەیە بۆ ووڵاتی سووریا .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم ڕاگەیاندنەدا هۆشداری دەداتە یوونان کە هەر جۆرە یارمەتییەکی یوونان بە نەوتکێشە ئێرانییەکە لەوانەیە پاڵپشتی لە دام و دەزگاکانی تیرۆریستی دەرەکی هەژمار بکرێت و ئەمەش پاشهاتی باشی بە دواوە نابێت