TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... پێشنیارەکەی ڕووسیا بە ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی شەڕی ئەتۆمی بێ ووڵام مایەوە

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2019 13:44

پەیامی کورد  ...   ڕووسیا پێشنیاری بە ئەمریکا کردووە هەر دوو ووڵات بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی شەڕی ئەتۆمی ڕێکەتننامەیەک واژوو بکەن بەلام تاکوو ئێستا هیچ ووڵامێکی وەرنەگرتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مۆسکۆ ڕەشنووسی سەنەدی پەیوەندیداری لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٨ ڕادەستی لایەنی ئەمریکی کردبوو . لەو ڕەش نووسەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە لە جەنگی ئەتۆمی دا هیچ لایەنێک ناتوانێ سەرکەوتوو بێت و ئەم جۆرە شەڕە نابێ ڕووبدات .

بە پێی پێشنیاری لایەنی ڕووسی ، سەرانی دوو ووڵات دەبێ ڕێکەوتننامەیەک واژوو بکەن کە دەبێ نییەتی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی و هەڵوەشاندنەوەی ئەگەری شەڕی ئەتۆمی تێدا بێت .

جگە لەمەش پێشنیار کرا ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێشگرتن لە بەکارهێنانی لەناکو لە چەکی ئەتۆمی شیکراوەتەوە .

ئەمریکا ئەنجامدانی پەیمانی دژە مووشەکی ئەتۆمی مەودا ناوەند بۆ پێشێلکردنی سیستێماتیکی ئەم پەیمانە لە لایەن ڕووسیاوە لە ڕۆژی دووی فێبریوەرییەوە ڕاگرت . مۆسکۆ ڕێوشوێنی هاوشێوەی بۆ ووڵامدانەوەیەک بە واشینتۆن ئەنجام دا .

 جێگای ئاماژەدانە ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕۆژی ٤ی مارس فەرمانی ڕاگرتنی ئەنجامدانی پەیمانی دژە مووشەکی ئەتۆمی مەودا ناوەندی تا کاتێکی نادیار دەرکرد و واژووی کرد .

ئەم بڕیارە ووڵامدانەوەیەک بو بە بڕیاری واشینتۆن دەربارەی ئەنجام نەدانی ئەم پەیمانە گیراوەتە بەر .

پەیمانی مووشەکی مەودا ناوەند و مووشەکگەلی مەودا کورت لە ٨ی دێسەمبەری ١٩٨٧ لە کاتی سەفەری میخائیل گۆرباچۆف ڕابەری کاتی شەورەوی بۆ واشینتۆن واژوو کرابوو

Paylas: