TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی هۆشداری مەترسیدار دەدات

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2019 14:43

پەیامی کورد   ...   سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رایگەیاند : هەرجۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە ناوچەکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە سەر و 100 دۆلار.

ئاژانسی فارس نیوز-ی ئێرانی لە زاری یەحیا ڕەحیم سەفەوی، سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، "کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەودای مووشەکەکانی ئێمەدان و دەتوانین زیانی کوشندەیان لێبدەین".

سوپاسالاری ئێران هۆشداریش دەداتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و دەڵێت، "هەرجۆرە ڕەوبەڕووبوونەوەیەک لە ناوچەکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە سەرو 100 دۆلار و ئەو نرخەش بۆ ووڵاتانی ئەمریکا و ئەورووپا و هاوپەیمانەکانی وەکو ژاپۆن و کۆریای باشوور بارگرانیەکی گەورە دەبێت و قبوڵ ناکرێت".

زانیاری زیاتر ڕادەگەێنین   ...  

Paylas: