TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئیسرائیل ئامادەیی تەواوی ئەمریکای بۆ هێرش کردنە سەر ئێران پشتڕاست کردەوە

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2019 23:26

پەیامی کورد   ...    سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسراییل ئامادەیی ئەمریکایان بۆ هێرشێکی ڕێگەپێدراو بۆ سەر ڕژێمی ئێران بەم زووانە پشتڕاست کردەوە

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند " تێل ئەڤیڤ زانیارییگەلێکی زۆر گرینگی لە لایەن ئەمریکا پێگەیشتووە کە سەبارەت بە ویستی ئەوان بۆ ڕێکخستنی هێرشێک بۆسەر ڕژێمی ئێران بەم زووانەیە و خوازیاری ئامادەبوون بۆ هێرشی مووشەکی لە ناوچەکانی ژێرکونترۆڵی ڕژێمی سووریا و لوبنان و باریکەی غەزە لە داهاتوودایە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی هۆکاری ئەم هێرشانە بەئامانج گرتنی کەشتییەکانی بەندەری فوجەیرەی ئیمارات و پاڵاوگە نەوتییەکان لە عەرەبستانە. بەڵام ئاشکرای نەکردووتەوە کە ئایا ئسراییل دەکێشێتە ناو ئەم شەڕوپێکدادانە یان تەنیا ئەمریکایە.

بەووتەی ئیندیپندێنتی ئەمریکا بەدوای پێکهاتنی یەکیتییەکی هاوبەشی کەنداوی فارس و ئەمریکا بۆ بەرنگاربوونەوە لە گەڵ ئێران لەبواری سیاسی و سەربازییەوە و هەروەها لەڕوانگەی ئەمریکاوە کۆبوونەوەکەی مەککە ئەنجامێکی ئەرێنی هەبووە.

Paylas: