TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... کاتی لە ناو چوونی ئێران دیاریکرا ، ئازادی نزیکە و ئێمە ڕاستگۆ دەبین ئەگەر گوتمان کۆتایی ئێران نزیکە

سارا
Yazar
📅 01 Temmuz 2018 18:35

ڕاوێژكاری یاسایی سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ڕایده‌گه‌ینێت، كۆتایی ڕژێمى ئێران نزیك بووه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ى ساڵێك زیاتر تێناپه‌ڕێنێت.

رۆدی جۆلیانی، ڕاوێژکاری یاسایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: "ڕاستگۆ دەبین گه‌ر گوتمان، کۆتایی ڕژێمی ئێران نزیکە".

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ى تره‌مپ، ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌ ڕووخانی ڕژێمی ئێران لە ماوەی ساڵێك زیاتر تێناپه‌ڕێت.

ڕۆدی جۆلیانی، لە کۆنگرەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەرهەڵستکارانی ئێران بەسەرکردایەتی ڕێکخراوی "موجاهدینی خەلق" كه‌ ڕێكخراوێكى دژ به‌ ڕژێمى كۆمارى ئیسلامی ئێرانه‌، ئەمڕۆ شەممە، گوتیشی: "سەرکووتکردن و تووندوتیژیی لەدژی خۆپیشاندەرانی ئێران و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان ، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئازادی نزیکە، بێگومان هەر دەبێت ئەم ڕژێمە بڕووخێت".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "خەریکبوو ئەم ڕووخانە لەساڵی 2009 ڕوو بدات، بەڵام حکوومەتی ئەمریکای ئەوکات پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییەکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نەکرد، ئەمەش سەرشۆڕییە بۆ ئەو حکوومەتە، بەڵام سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پاڵپشتی خۆپیشاندەرانى ئێران دەکات".

Paylas: