بەپەلە ... تێرۆریستان بە گازی کلۆر هێرشیان کردە سەر ناوچەی خالدیە لە حەلەب
پەیامی کورد ... گرووپە تیرۆریستییەکان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی شەوی شەممە بە گازی ژەهراوی کلۆر هێرشیان کردە سەر شاری حەڵەب لە سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فەرمی لە سووریا ، گرووپە تیرۆریستییەکان شەوی شەممە بە ڕئاکتۆری گازی ژەهراوی کلۆر هێرشیان کردە سەر ناوچەی خالدیە لە شاری حەڵەب لە سووریا.
دوابەدوای ئەو هێرشە، ژمارەیەک خەڵکی سڤیل بە بۆنەی هەڵمژینی گازی کلۆرەوە تووشی کێشەی هەناسە و هەست بە خنکان بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فەرماندەیی پۆلیسی حەڵەبیش ڕایگەیاند کە لەم هێرشە تیرۆریستییەدا بۆ سەر ناوچەی خالدیە، ٥٠ کەس لە دانیشتووانی ناوچەی خالدیە بە هۆی ژەهراوی بوون و نزیک بە ١٥ کەسی سڤیل تووشی کێشەی هەناسە بوون کە ئەو بریندارانە خێرا گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە ووتەی بەرپرسانی دەرمانی سووریا، مادەی سەرەکی و مەترسیدار بەکار هاتوو لە ئەو ڕاکتۆرانە گازی کلۆر بووە و هەروەها بە ووتەی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی و دەرمانی حەڵەب ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی بریندارەکان بەرز ببێتەوە.
شایانی باسە گازی کلۆر کە یەکەمین جار لە شەڕی دووهەمی جیهانی وەکوو چەک بەکار هێنرا، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی برینی جەستەیی و لە ئەگەری ژەهراوی بوونی زۆر، ببێتە هۆی مەرگ.
هیزەکانی سوپای سووریا لە کاردانەوە بە ئەو هێرشە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە باکووری حەڵەب کردە ئامانج کە دوابەدوای ئەوە، ئەو گرووپە تیرۆریستییە خەسارەتی قورسی پێگەیشت.