Cîhan
بەپەلە ... زیاتر لە ٤٠ فڕۆکەی پێشکەوتووی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێران دەسوورێنەوە
گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە زیاتر لە 40 فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێران دەسووڕێنەوە.
گۆڤاری " ناشناڵ ئنسترێت " ی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە جۆری " F14 TOMCAT " ن و لە 70کانی سەدەی ڕابردوو درووست کراون، لە ساڵی 2006ـەوە ئەمریکا بەکاریان ناهێنێت.
هەروەک گۆڤارەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە سەردەمی ڕیچارد نیکسۆن، سەرۆکی 37ـەمی ئەمریکا " لە 1969 - 1974 سەرۆک بوو " ، دراوەتە ئێران و تا ئێستاش سوپای ئێران بەکاریان دەهێنێت.
ئەو فڕۆکە F14ـانە بە باشترین فڕۆکە بەرەنگارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێن.