بۆ یەکەم جار لە سعوودیە کەنیسە لە ووڵاتەکەی دەکاتەوە
به پێی ڕاپۆرتێک له ئێکۆنۆمیست، یه‌کێک له ڕاوێژکارانی دیوانی شانشینی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندوە که بڕیار وایه له شارۆچکه‌ی پیشه‌یی " نیۆم " یه‌که‌مین کەنیسه بۆ مه‌سیحییه‌کان له‌م وڵاته بکرێته‌وه.
ئه‌م ڕاوێژکاره که نه‌یویست ناوی ئاشكرا بکرێت، ڕایگه‌یاند شاری نیۆم یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی که به ئه‌گه‌ری زۆر کەنیسەی دیکەی تێدا دروست ده‌کرێت.
به پێی لێدوانی ئه‌م ڕاوێژکاره، درووست کردنی کڵێسه له هه‌ر وڵاتێک ڕه‌نگه ئه‌نجام بێت به‌ڵام له عه‌ره‌بستان بوونی دوو دین پێکه‌وه ناکرێت هه‌ر بۆیه به‌م پێیه‌ی که شاری نیۆم له باکووری عه‌ره‌بستانه و له ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بستانه، کێشه‌یه‌ک دروست ناکات.
گه‌ڵاڵه‌ی دروست کردنی کڵێسه له عه‌ره‌بستان وه‌ک کاره‌کانی دیکه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێگری مه‌له‌ک سه‌لمان له درێژه‌ی ئه‌م پاگه‌نده‌یه که سعوودییه ووڵاتێکی ئازاده و چاکسازی تێدا ده‌کرێت.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که چاکسازی له سعوودییه ڕوونه که کارێکی ساخته‌ییه و ناکۆکی زۆری له‌گه‌ڵه. وه‌ک نموونه ڕیاز له حاڵێکدا قه‌ده‌غه‌ی شۆفیڕی کردنی ژنانی هه‌ڵگرتووه که سعودییه به ده‌یان ژنی و چالاکی مه‌ده‌نی به هۆی ناڕازی بوون له‌م یاسایه زیندانی کردووه.