TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆ یەکەمین جار هەموو نەخۆشخانەکانی پێکەن بە شێوەی یەکجاری پاک بوو لە تووشبووانی کۆرۆنا

سارا
Yazar
📅 26 Ağustos 2020 21:06

پەیامی کورد     ...     بۆ یەکەمین جار هەموو نەخۆشخانەکانی پێکەن بە شێوەی یەکجاری پاک بوو لە تووشبووانی کۆرۆنا .

کۆمیسیۆنی کاروباری تەندرووستی پێکەن ڕایگەیاند : دواهەمین کەسە تووشبووەکان بە ڤیرووسی کۆرۆنا نەخۆشخانەی پایتەختیان بەجێ هێشت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم گشتگیرییە لە چین ، ئەمە یەکەمین جارە کە هیچ نەخۆشێکی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارەدا نەماون .

لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ، ٩٣٥ حالەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە پێکەن شناسایی کران کە لەم ژمارەیە ٣٣٥ حالەتی لە جوونی ڕابردوودا و لە باضاری عۆمدە فرۆشی سینوادی دا بووە .

ئامارە فەرمییەکان دەلێن : ٩٤.١٣ ٪ لە حالەتەکانی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناوەندی سەرەکی چین دەرمان کراون و چاک بوونەتەوە .

Paylas: