TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆباما پشتگیری خۆی بۆ بایدەن دووپات کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Kasım 2020 16:13

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو جۆیادن بە بەدەستهێنانی ٢٩٠ دەنگی دەستەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بوو بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەو وڵاتە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی جۆبایدن و کامالا هاریس کرد.

 

باراک ئۆباما باسی لەوەشکردووە، "جۆ بایدن بە خواستی هەموو ئەمریکییەک کاردەکات و گەر کەسێک دەنگی پێدابێت یاخود دەنگیشی پێنەدابێت و داوا لەهەموو ئەمریکییەک دەکەم کە دەرفەت بە جۆبایدن بدەن و پاڵپشتی بکەن".

 

ئۆباما ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوان بە بەختن کە جۆبایدن دەبێتە سەرۆکیان، چونکە کاتێک دەچێتە کۆشکی سپییەوە، دەبێت روبەڕوی چەند قەیرانێک و ئاستەنگێک ببێتەوە، لەوانەش ڤایرۆسێکی بەربڵاوی مەترسیدار، سستمێکی نایەکسانی دادوەری و ئابووری، دیموکراسییەک کە لە مەترسیدایە و کەشوهەواش کە لە گۆڕانی بەردەوامدایە".

 

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ئەوەشی وتووە، "سوپاسی هەموو رێکخەر و ئەو خۆبەخشانە دەکات کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدندا کاریان کردووە".

Paylas: