TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆمبێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش بە هێزەکانی عێراقدا تەقییەوە

Navas Jan
Admin
📅 14 Mayıs 2022 19:13

پەیامی کورد... بۆمبێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش بە هێزەکانی عێراقدا تەقییەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٤ - ٥ - ٢٠٢٢ لە دیالە بۆمبێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش بە هێزەکانی عێراقدا تەقییەوە و کوژراو بریندار هەیە.

لەمبارەیەوە شانەی ڕاگەیەندنی ئەمنی دەڵێت: "لە سنوور ئیمام وەیس لە پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش، بە تیمێکی هێزەکانی سوپای عێراقدا تەقییەوە بە پێی زانیارییە سەرەتایییەکان و لە ئەنجام دا سەربازێک کوژرا و ٦ی تریش بریندار بوون".

شایەنی باسە دەشڵێت: "بە مەبەستی چارەسەرکردن لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دیالە کران".

Paylas: