TR KU SO
FB X
Cîhan

بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی لە دواکەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی ووڵاتانی دیکە لەگەڵ ووڵاتەکەی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 15 Mart 2021 22:55

پەیامی کورد      ...     بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی لە دواکەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی ووڵاتانی دیکە لەگەڵ ووڵاتەکەی ڕاگەیاند .

وەزیری شەڕی ئیسرائیل سەبارەت بە دواکەوتن لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان ئەم ووڵاتە و ووڵاتانی عەرەبی نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی العربیە : بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە پەیوەنسی ئیسرائیل لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی زۆر گرینگ ە .

ئەو هەروەها ووتی : " من سەبارەت بەو دواکەوتنەی کە لە ڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندی بەدیهات زۆر دڵگرانم .

بێنی گانتس ووتی ئیسرائیل بۆ کەنداوی فارس و کەنداوی فارس بۆ ئیسرائیل زۆر گرینگە .

ئەو ووتی : هیوادارین ووڵاتانی دیکە لەگەڵ رەوەندی ئاشتی یەک بگرن .

ئەو هەروەها سەبارەت بە پەیوەندی ئەم ووڵاتە و ئۆردون و هەروهە اسەفەری نهێنی و شاراوەی بێنی گانتس و گابی ئەشکەنازی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو ووڵاتە ئاماژەی کرد : ئێمە دەبێ پاریزگاری لە پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن بکەین . ئێمە گرینگییەکی تایبەت بە ئۆردون دەدەین و ئەوانیش ئەم بابەتە بە باشی دەزانن 

هەروەها لە کۆتایی دا ووتی : ئیسرائیل تەنیا بە بێنیامین ناتانیاهوو وەوە نەبەستراوەتەوە و ئەو بەڕیوبەرایەتی پەیوەندی لەگەڵ ئۆردون باشتر ناکات .

Paylas: